کۆنترۆڵکردنی ماوەکانی گوڵکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-15-03:20:00 - کۆدی بابەت: 3302
کۆنترۆڵکردنی ماوەکانی گوڵکردن
ڕووەک

بەڵام ئەگەر ماوەی شەوێک کە ١٦ کاتژمێر بێت لە نیوە شەودا یەک کاتژمێر ڕۆشنایی بدرێتێ ئەوا ڕووەکەکانی ڕۆژگاری درێژ گوڵدەکەن

ناوه‌ڕۆك

کۆنترۆڵکردنی ماوەکانی گوڵکردن

ئەگەر ماوەی شەو ٨ کاتژمێر بوو ئەوا ڕووەکەکانی ڕۆژگاری درێژ گوڵدەکەن، بەڵام ڕووەکەکانی ڕۆژگاری کورت گوڵ ناکەن. ئەگەر ماوەی شەو ١٦ کاتژمێر بوو ئەوا ڕووەکەکانی ڕۆژگاری کورت گوڵدەکەن، ڕووەکەکانی ڕۆژگاری درێژ گوڵ ناکەن بەڵام ئەگەر ماوەی شەوێک کە ١٦ کاتژمێر بێت لە نیوە شەودا یەک کاتژمێر ڕۆشنایی بدرێتێ ئەوا ڕووەکەکانی ڕۆژگاری درێژ گوڵدەکەن، بەڵام ڕووەکەکانی ڕۆژگاری کورت گوڵ ناکەن. ئەم وەڵامدانەوەیەش ئەوە دەگەیەنێت کە درێژی ماوەی تاریکی نەپچڕاو وەکو هۆکارێکی گرنگ دادەنرێت تێکڕای تاریکی نەپچڕاو وەکو هۆکارێکی گرنگ دادەنرێت چونکە هەرچەندە تێکڕای تاریکی ڕۆژانە ١٥ کاتژمێر بوو ئەوا ڕووەکەکانی ڕۆژگاری کورت گوڵیان نەکرد بە هۆی ئەو کاتژمێرە ڕۆشناییە. ئەو کشتیارانەی کە تایبەتمەندن لە بەرهەمهێنانی گوڵ و ئەوانەی دەیانەوێت گوڵی ڕووەکەکانی ڕۆژگاری درێژ بەدەست بهێنن لە ماوەی وەرزی زستاندا بە ساکاری ڕووەکەکانیان دەخەنە بەر بڕێکی کەمی ڕۆشنایی درەوشاوە لە ماوەی نیوەشەودا. گوڵەکانی وەرزی هاوین بەدەست دێن لە ڕووەکی ڕۆژگاری کورت لە ڕێگەی داپۆشینی ڕووەکەکان لە کۆتاییەکانی ماوەی دوای نیوەڕۆ بە قوماشێکی تاریک بە جۆرێک ڕووەکەکانی ڕۆژگاری کورت بکەونە بەر تاریکی پێویست.


سەرچاوەکان



912 بینین